بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین لە عەفرین دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە میلیشیا سووریەکانی سەربە تورکیا بە تەواوێتی ناوەندی ڕاجۆیان کونترۆڵ نەکردووە و هێشتا شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئەو هێزانە و هێزە کوردەکان بەردەوامە.
بە وتەی هەواڵنێری ئەلمەیادین فڕۆکەکانی تورکیا جگە لە ڕاجۆ ناچەکانی "میدانکی و "حاج خلیل" و هەروەها دەڤەری "ماباتا"یان بە توندی بوردوومان کردووە.
ئەو هەواڵنێرە ڕاشیگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بوەتە هۆی پچڕانی ڕێگای پێوەدنیدەری نێوان شارۆچکەی ڕاجۆ و گوندی "حاج خلیل" و ئێستاش شەڕێکی قورس لەو دوو ناوچەیە و گوندی "بعدنلی" لەو دەڤەرەدا بەردەوامە.
هەواڵنێری ئەلمەیادین دەڵێت ئەو شەڕە لە نزیکیی بەنداوی "میدانکی"دایە و ئەگەر ئەو بەنداوە بڕووخێت دەبێتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی گەورە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment