به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس له عه‌فرین، سه‌رحه‌د عه‌فرینی فه‌رمانده‌یێکی (YPG) له به‌ره‌ی ڕاجۆ سه‌باره‌ت به ئیدعای سه‌رچاوه تورکه‌کان له باره‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی ناوه‌ندی شاری ڕاجۆ له لایه‌ن سوپای تورکیا و گرووپه لایه‌نگره سووریاییه‌کان، وتی: ئه‌و ئیدعایه ڕاست نییه و ناوه‌ندی ڕاجۆ له کۆنتڕۆڵی ئێمه‌دایه.
عه‌فرینی به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: ئێستا شه‌ڕێکی قورس له نێوان ئێمه و سوپای تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌دایه.
ناوبراو زیادیشی کرد: شه‌وی ڕابردوو سوپای تورکیا و لایه‌نگرانی هێرشێکی قورسیان بۆ کۆنتڕۆڵی ڕاجۆ ده‌ست‌پێکرد به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه هه‌موو هێرشه‌کانیان تێکشکاند.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment