کۆنگرەی ڕاگەیاندنی تێکڕای پارتەکانی کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- لە کانتۆنی عەفرین کۆنگرەی ڕاگەیاندنی تێکڕای پارتەکانی کوردستانی سووریا بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کوردپرێس لە سووریا، کۆنگرەیێکی ڕاگەیاندن لەلایەن هەموو پارتەکانی کوردستانی سووریاوە لە ناوەندی خۆبەڕێوەبەری عەفرین بەڕێوەچوو.

لە بەیاننامەی کۆنگرەکەدا باس لەوە کراوە کە حکوومەتی تورکیا گازی کلۆر بەکار دەهێنێت و هەموو دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان هەمبەر ئەو کارەی تورکیا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە حکوومەتی سووریا کراوە بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی هەستێتەوە و بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا کاردانەوەی هەبێت.

News Code 12097

Your Comment

You are replying to: .
captcha