کوردپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە بەکارهێنانی ڤاکسێنی چینیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm) ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابین کراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و ڕێکارەکانی دەستنیشانکراو.
هەر لە بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا نووسراوە: بە دڵنیاییەوە، بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵەکانی دابینکردنی بڕی زیاتری ڤاکسین بە پاڵپشتی و ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ بۆ چین و توێژەکانی تری مەترسیدار لە کۆمەڵگا لەپێناو دوورخستنەوەی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارین هاوڵاتیانی کوردستان بەردەوامبن لە خۆپارێزی بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پابەندبوونی ڕێنمایێەکانی تەندروستی.
Your Comment