بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە پاش دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا بەشیر نەجەفی مەرجەعی شیعەکان لە نەجەف لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد کە دیدارەکە ڕچەی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا دەشکێنێت و وتیشی: لە دیدارەکانماندا هەستمان بەوە کرد کە مەرجەعە ئایینییەکان خوازیاری چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەندیی عێراقن.
ناوبراو پاشان ئاماژەی بەوە کرد داوایان لە ئایەتوڵڵا نەجەفی کردووە لە چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا دەوری خۆیان ببینن و دەریبڕی: ئایەتوڵڵا نەجەفی جەختی لەوە کردەوە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن تاوەکوو هەستی برایەتیی نێوان کورد و عەرەب بمێنێتەوە.
سەرچاوە: بنکەی هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment