بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران و سەلیم جەبووری سەرۆکی پارلەمانی عێراق لە ماڵی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆ بوونەوە تاوەکوو سەبارەت بە پرۆژەیاسای بووجەی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق و ناکۆکی و گازندەی هەندێک لایەنەکەن بە تایبەت کورد و سوننە لەمباریەوە باس و گفتوگۆ بکەن.
بەشە بووجەی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ڕێژەی حەشیمەت دابین کراوە و لە سەتا ١٧ەوە بۆ سەتا ١٢ دابەزیوە و ئەوڕۆکە سەرەڕای ئەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پارلەمانیان بایکۆت کرد بەڵام ١٢ مادە لە پرۆژەیاسای بووجە پەسند کرا و درێژەی کۆبوونەوەکەش خرایە شەممەی حەفتەی داهاتوو.
دابەزینی پشکی هەرێم لە حاڵێکدایە لەگەڵ قەیرانی ئابووری ڕووبەڕوو بۆتەوە و ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات.
پسپۆڕان باس لەوە دەکەن دابەزینی پشکی هەرێم لە بووجەدا دەبێتە هۆکاری تەشەنە سەندنی قەیرانی ئابووری و سیاسی و گۆڕانکارییێکی بنەڕەتی لە حاکمیەتی هەرێم درووست دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment