بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەوڵنێری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا لە پارێزگای حەلەب پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: یەکەمین کاروانی یارمەتییەکانی مانگی سووری سووریا پاش تێپەڕاندنی ڕێگای "الزیارە" گەیشتە عەفرین.
هاوکات هەواڵدەریی هاور نیووز ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کاروانی خاچی سووری جیهانی و مانگی سووری سووریایان لە گوندی "میرمین" لە قەزای "شرا" لە کاتی یاری گەیاندن بەخەڵکی عەفرین، کردۆتە ئامانج.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی تورکیا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو ئۆتۆمبیلی ناسەربازی و لۆریی بارهەڵگری یارمەتی گەیاندن و سووتەمەنییان لە نزیکیی گوندی الزیارە بە 50 مووشەک و ڕاکێت کردە ئامانج و خەساری زۆری لێکەوتەوە و هەروەها یەک کەس گیانی لە دەست دا و 12 کەسیش بە توندی بریندار بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment