بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی دودح لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدرەیی «المعلومە»دا وتی بەپێی ئەو زانیارییانە لە بەردەستماندایە ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی «القیارە» لە نێوان 2000 تا 2500 کەس دەخەمڵێنرێت کە بە شێوازی ئاشکرا لە ناوچەکەدا جووڵە دەکەن.
ناوبراو وتیشی بنکەی سەربازیی «القیارە» بە تانک و فڕۆکەی جۆراوجۆر تەیار کراوە.
عەلی دودح ئەوەشی ئاشکرا کرد کە جووڵەکانی داعش لە ناوچەی «جبل النمل» لە دەڤەری بنکەی سەربازیی «القیارە» زۆر دابەزیوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment