به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاوی کرده‌وه تۆڕه‌که ڕێگه به دوو گه‌ڕۆک "rover" ده‌دات که ڤیدیۆ به کوالێتی به‌رز بۆ وێستگه‌یێک بگوازنه‌وه و دواتریش له‌وێوه بۆ سه‌ر زه‌وی.
که‌یت ئارکلیس گره‌ی زانا و ئه‌ندازیار له گرووپی "PTScients" ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه دوو گه‌ڕۆکه‌که ده‌نێرین بۆ سه‌ر ڕووی مانگ و له ڕێگه‌یانه‌وه ڕێژه‌یێکی زۆر داتای زانستی و ڤیدیۆ و وێنه‌ی کوالێتی به‌رز کۆ ده‌که‌ینه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: کێشه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که ناتوانن ڕاسته‌وخۆ داتا‌کان له گه‌ڕۆکه‌کانه‌وه بنێرنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی چوونکه پێویستی به وزه‌یێکی زۆر هه‌یه.
ناوبراو ده‌شڵێت: داتا‌کان ده‌نێرنه وێستگه‌که که وزه‌ی زۆری تێدایه و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی به‌و جۆره‌ش ڤیدیۆیێکی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر مانگه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت.
شاتانی باسه؛ کۆمپانیای ڤۆدافۆن له ساڵی ١٩٩١دا له‌لایه‌ن هێرنێست گاریسن و گێری وێنته‌وه دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌کی له له‌نده‌نه و هه‌روه‌ها نۆکیا له ساڵی ١٨٦٥دا له‌لایه‌ن فرێدریک ئیدستام و لیۆ مێچیلینه‌وه دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌کی له فینله‌ندایه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment