حه‌كیم‌ و به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌مار حه‌كیم ‌و به‌رهه‌م ساڵح له ‌میانی كۆبوونه‌وه‌یێک داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مار حه‌كیم‌ سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن.

هه‌ر دوو به‌رپرسه‌ عێراقی‌ و هه‌رێمییه‌كه‌ داواشیان كرد كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێگه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوو لایه‌ن جه‌ختیان كردۆ‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌توانن هه‌موو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

شایانی باسه‌؛ چه‌ند ساڵێكه‌ كێشه ‌و ئاڵۆزی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان‌ و عێراق هه‌یه ‌و كێشه‌كانیش به‌رده‌وامن كه‌ به‌م دواییانه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12065

Your Comment

You are replying to: .
captcha