به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک چه‌تری سیاسیی پارته چه‌په کوردییه‌کان له سووریا به ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیای وت: به بۆنه‌ی هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له مه‌نبه‌ج، تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین په‌لکێشی ئه‌و شاره ناکات هه‌رچه‌ند له‌مباره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یێکی زۆری کردوووه. شه‌ڕ له سووریا لانیکه‌م بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی دیکه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌مریکا 2 هه‌زار هێزی خۆی له سووریا ده‌باته ده‌ره‌وه یان نا، ده‌شڵێت: دڵنیام که ئه‌مریکا له سووریا ناچێته ده‌ره‌وه. من وا بیر ده‌که‌مه‌وه ئه‌مریکا به قازانجی ڕووسیا، سووریا چۆڵ ناکات.
ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی هۆکاری پاڵپشتی نه‌کردنی ڕووسیا له کورده‌کان و هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ تورکیا به مه‌به‌ستی هێرش کردنه سه‌ر عه‌فرین جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌و کاره‌ی ڕووسیا به بۆنه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی سووریا له ده‌یره‌زوور و ده‌رکردنیان له کێڵگه‌کانی نه‌وت و گازی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام درا.
ئه‌و به‌رپرسه کورده‌ی سووریا ئاماژه به کاریگه‌رییه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له عه‌فرین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌کات و ده‌شڵێت: ئێمه خه‌ریک بووین له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕمان ده‌کرد. ئێستا داعش خه‌ریکه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێمه هه‌ر ڕۆژ هێزه‌کانمان له ده‌ست ده‌ده‌ین. له کاتی ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا ئێمه 170 هێزی خۆمانمان له ده‌ست داوه.
ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی داهاتووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا له عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت شه‌ڕی عه‌فرین ماوه‌یێکی زۆر بخایێنێت. هێزه کوردییه‌کان تا ئاخر شه‌ڕ ده‌که‌ن و عه‌فرین ته‌سلیمی تورکیا ناکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment