هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ ناچێت، به‌ڕێوه‌ ناچێت، به‌ڕێوه‌ ناچێت

به‌شی تورکیا- به‌کر بۆزداغ وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا کاردانه‌وه‌ی توند هه‌مبه‌ر ئیدعا ئاراسته‌کراوه‌کان له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت: چه‌نده‌مین جاره‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێینه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ ناچێت، ناچێت، ناچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بۆزداغ وته‌بێژی حکوومه‌ت و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جارێکی دیکه‌ ئاماژه‌ی به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: به‌ هیچ له‌ونێک پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ ئارادا نییه‌. هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا ده‌کرێت. چه‌نده‌مین جاره‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێینه‌وه‌: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ ناچێت، ناچێت، ناچێت.

ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێکدا ڕاده‌گه‌یێندرێت که‌ تێکڕای ڕاپرسی و لێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان له‌ تورکیا پیشانده‌ری ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت پارتی ده‌سه‌ڵاتدار دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت به‌و بۆنه‌وه‌ ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ ئاراسته‌ کردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا به‌کار ده‌هێنێت و ئه‌و بابه‌ته‌ بۆته‌ مۆته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌.

به‌پێی دوایین ڕاپرسییه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ڵبژاردنێک به‌ڕێوه‌ بچێت پارتی داد و گه‌شه‌ ته‌نانه‌ت پاش ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ناتوانێت 1+50 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی ئیئتیلافی وه‌ده‌ست بێنێت هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ردۆغان و سیاسه‌توانانی تورکیا ته‌حه‌مولی ئاراسته‌ کردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان نییه‌ و هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ بگۆڕن که‌ له‌ ڕاپرسییه‌کاندا باس له‌ ئه‌گه‌ری شکست خواردنی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12061

Your Comment

You are replying to: .
captcha