گۆڕان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌ناسێنێت

به‌شێ عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێم یه‌ک له‌ خراپترین قۆناغه‌ ئیدارییه‌کان ده‌زانێت و ده‌ڵێت: گۆڕان کاندیدێکی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان دیاری کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسیاره‌ له‌ دۆخی ئێستای هه‌رێم و قۆناغی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک له‌ خراپترین قۆناغه‌ ئیدارییه‌کانه‌ له‌ باری ناوخۆ و له‌ باری ده‌ره‌وه‌ش.

هاشم زیادی کرد: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێداچوونه‌وه‌ له‌ یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم پێداگره‌ و به‌نیازه‌ که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کاندید بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12056

Your Comment

You are replying to: .
captcha