به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م فڕۆكه بۆمبڕێژه له توانایدایه كه به خێرایی سه‌رووی ده‌نگ واته به 6 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بفڕێت و توانای هه‌یه كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆریش هه‌ڵگرێت.
دیزاینه‌رانی ئه‌م فڕۆكه‌یه دوو جۆره باڵیان بۆ فڕۆكه‌كه دیزاین كردوووه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گوشاری هه‌وا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی فڕۆكه‌كه كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ خێرایی زیاتر و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌رمای مه‌كینه‌كانی فڕۆكه‌كه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی دیزاینه‌كان و لێكدانه‌وه‌كانی شاره‌زایانی بواری فڕۆكه‌وانی، خێرایی ئه‌م فڕۆكه‌یه له ڕاستیدا 5 تا 7 ئه‌وه‌نده له خێرایی ده‌نگیش زیاتره و هه‌ر بۆیه‌ش به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی كۆمپیوته‌ری ئه‌گه‌ر به كرداریی بكه‌وێته كار ئه‌وا ده‌توانێ مه‌ودای نێوان په‌كین و نیۆیۆرک له 2 كاتژمێردا ببڕێت كه له ئێستادا ئه‌م مه‌ودایه به فڕۆكه 14 كاتژمێره.
سه‌رچاوه: Kurdistantv
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment