ڕەسووڵ عەبدوڵڵاهی جێمتمانە و ئەمینداری بازاری پیرانشار سەبارەت بە مان گرتنی بازار و کاسبکارانی ئەو شارە بە کوردپرێس دەڵێت: داخرانی بازاری پیرانشار و مان گرتنی دووکانداران و کاسبکاران دەرەنجامی داخرانی بازار لە بانە بوووە.
هەروەها دەڵێت مان گرتنەکە دوو ڕۆژی خایاند و بەبێ هیچ بەرنامەیێکی پێش داڕێژراو ئەنجام درا و زیادی دەکات: خەڵکی پیرانشار هەمیشە لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی بوونە و لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی داسەپاویشدا بە هەموو هێزیانەوە لە وڵات بەرگرییان کردوووە و ئێستاش داوکاریی بەحەقیان هەیە و پێویستە بەرپرسان هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ئەو داواکارییانە بدەن.
ئەندامی ئەنجومەنی بازارچەی پیرانشار دەریبڕی: هەمیشە لەم جۆرە وەختانەدا هەندێک هەلخواز هەن کە دەکەونە هەوڵی جێبەجێ کردنی پیلانی دوژمنانی وڵات.
ناوبراو دیسانەوە داواکاریی خەڵک دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت: هەموو خواست و داوای ئەم خەڵکە کردنەوەی دەروازە کۆڵبەرییەکانە و بۆیەش پێویستە بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی و ئیداریی شارستان لە فکری خەڵکدا ببن و بە هانای داواکارییەکەیانەوە بێن چوونکە سنووری تەمەرچین کە ئێستا ٦ مانگە داخراوە ڕێگای دابین کردنی بژێوی زۆربەی خەڵک و دووکانداران بوووە و ئەم دۆخە نالەباریی بژێوی خەڵکی چەند قات کردۆتەوە.
لە کۆتاییشدا ڕەسووڵ عەبدوڵڵاهی ئاماژەی کردە وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش کە کۆڵبەریی لە قاچاخ جیا کردۆتەوە و وتیشی: ئێمەش دژ بە قاچاخین بەڵام کۆڵبەرەکان بۆ هاوردە کردنی کاڵاکانیان پارە دەخەنە هەژماری خەزێنەی ئیدارەی پارێزگاوە و ئەمەش واتە کارەکەیان قاچاخ نییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment