هه‌ولێر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک تۆمه‌تبار ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی پارێزگای که‌رکووک له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌رێمی کوردستان به‌ هاندانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ ئه‌نجام‌دانی قه‌تڵ و ڕفاندنی هاووڵاتییان له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌ ئامانجی تێکدانی ئاسایش و جێگیر بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌و پارێزگایه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌وزی ئه‌کره‌م ته‌رزی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئێستا سه‌ره‌ڕای ئاگاداریی کورده‌کان له‌ ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی داعش و به‌رپرسه‌کانیان زیاتر له‌ 5 هه‌زار چه‌کداری داعش و به‌رپرسانی ڕژێمی پێشووی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ن. مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و که‌سانه‌ بۆ ئه‌نجام‌دانی هه‌ندێک ئۆپه‌راسیۆن له‌ پارێزگای که‌رکووک دژ به‌ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ڕفاندنی هاووڵاتییان به‌کار ده‌هێنێت که‌ ئامانج له‌و جۆره‌ کارانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش بۆ که‌رکووکه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: باشترین بژارده‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی پارێزگای که‌رکووک گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی که‌رکووک و هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ جێگیر بوونی یاسا و ڕێگری له‌ داپه‌ڕی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12039

Your Comment

You are replying to: .
captcha