ڕاوێژکاری سه‌رۆکی پارتی به‌غدا به‌ سزادانی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌غدا به‌ ئه‌نجام‌دانی سزای به‌کۆمه‌ڵ دژی خه‌ڵکی کوردستان و داپه‌ڕی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و که‌م کردنه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق سزای به‌کۆمه‌ڵ دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان و داپه‌ڕی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئه‌نجام ده‌دات.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ واده‌ی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12038

Your Comment

You are replying to: .
captcha