بهپێی ههواڵی کوردپرێس، زانایانی کۆلێژی بایلۆری ئەمەریکی ئاشکرایان کرد: پێکهاتەیێکی کیمیایی لە ژەهری کوشندە و کۆتاییی کلکی دووپشکدایە (چزوەکەی) کە توانای نەهێشتن و کەم کردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکانی هەیە، بە بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییێکی لاوەکی هەبێت.
ئەو دۆزینەوە نوێیە، ئومێدێکی زۆر بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە پێشتر هەراسان ببوون بەدەست ئازاری جومگە و ئێسەکەکانیانەوە، بەتایبەتی لە ئەژنۆ و مەچەک و جومگەکانی پەنچەیاندا.
کریستین بیتون، ژنە پرۆفیسۆری بواری فیزیایی لە کۆلێژی بایلۆری پزیشکی لە شاری هۆستنی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: هەوکردنی جومگەی رۆماتۆیدی، یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندی بە بەرگریی جەستەوە هەیە و بە هۆی کەم بوونەوەی بەرگرییەوە دروست دەبێت و جومگە توانای جوڵەی نامێنێت.
وتیشی: "دوای چەندین توێژینەوە گەیشتینە ئەو دەرەنجامەی کە مادەی (iberiotoxin) کە بەشێکە لە دەیان پێکهاتەی ناو ژەهری دووپشک، کاریگەر و چارەسەرە بۆ هەوکردنی جومگەکان و لایەنی کەم پەرەسەندنی نەخۆشییەکە دەوستێنێت و ئازارەکانی کەم دەکاتەوە”.
ئاماژەی بەوە کرد: بەکارهێنانی تەواوی ژەهری دووپشک زۆر مەترسیدارە، بەڵکوو دەبێت لە تاقیگەی تایبەتیدا تەنها ئەو بەشەی لێ جیا بکرێتەوە کە چارەسەر بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییە کە تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.
سهرچاوه: سبهی
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment