ئەردۆغان دەیویست ڕووداوی دەستگیریی ئۆجەلان دووپات بکاتەوە

بەشی جیهان- پسپۆڕێکی بەشی مێژووی تورکیا لەو بروایەدایە هۆکاری هەوڵی تورکیا بۆ دەستگیر کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا ئەوە بوو کە دەیویست جارێکی دیکە شانازیی دەستگیریی ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ دووپات بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە سەرەتاکانی ئەم حەفتەیە لەسەر داوای تورکیا لە پراگ پێتەختی وڵاتی چێک دەستگیر کرا بەڵام دادگای ئەو وڵاتە بەڵگە و پاساوی تورکیا بە ڕێژەی پێویست نەزانی و موسلیمی ئازاد کرد.

تاقمێک لە پسپۆڕانی ئەم بوارە بڕوایان وایە تورکیا هەوڵی دەدا ساڵح موسلیم دەستگیر بکات تاوەکوو سەرکەوتنی دەستگیریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە بە هاوکاریی چەند وڵاتێک لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی ڕووی دا دووپات بکاتەوە.

ڕایان گینگراس پسپۆڕ لە بەشی مێژووی تورکیا لەمبارەوە بە نیووزویک دەڵێت: بێگومان ئێستا ساڵح موسلم بەرجەستەترین سیاسەتوانی کوردی سووریایە.

گینگراس پاشان باس لە هەوڵی تورکیا بۆ دەستگیر کردنی موسلیم دەکات و دەڵێت: ئاشکرایە ئامانجی تورکیا لەم هەڵمەتە دووپا کردنەوەی شانازییەکەی ساڵی ١٩٩٩یە کە هەمان دەستگیر کردنی ئۆجەلان بوو.

هەروەها بڕواشی وایە ئەگەر ئەردۆگان لەم هەڵمەتەیدا سەرکەوتوو بوایە ئەوا چانسی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا وەکوو ڕێبەرێکی بەهێز زیاتر دەبوویەوە.

News Code 12031

Your Comment

You are replying to: .
captcha