دەرکردنی ڤیزە لە حەسەکە دەسپێدەکاتەوە

بەشی سووریا- دەرکردنی ڤیزە لە پارێزگای سنووریی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە مانگی ئەگێستی 2016وە وەستا بوو لە بنکەی نوێ ئیدارە کۆچ و کۆچبەراندا دەستی پێکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای حەسەکە لەو بارەیەوە دەڵێت: پاش ڕەزامەندی دەربڕینی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، فەرماندەیی پۆلیس هەموو ڕێوشوێنەکانی بۆ دەرکردنی ڤیزە گرتۆتە بەر و لە ناوەندی نوێ ئیدارەی کۆچ و کۆچبەراندا دەستی بە دەرکردنی ڤیزە کردووە.

ئەو بەرپرسە جەختی کردووە پێوەندیی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ئەو ئیدارەیە دابین کراوە تاکو هاووڵاتییانی حەسەکە مەجبوور نەبن بۆ دەرکردنی ڤیزە سەردانی دیمەشق بکەن.

سەرچاوە: SANA

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12026

Your Comment

You are replying to: .
captcha