بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای حەسەکە لەو بارەیەوە دەڵێت: پاش ڕەزامەندی دەربڕینی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، فەرماندەیی پۆلیس هەموو ڕێوشوێنەکانی بۆ دەرکردنی ڤیزە گرتۆتە بەر و لە ناوەندی نوێ ئیدارەی کۆچ و کۆچبەراندا دەستی بە دەرکردنی ڤیزە کردووە.
ئەو بەرپرسە جەختی کردووە پێوەندیی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ئەو ئیدارەیە دابین کراوە تاکو هاووڵاتییانی حەسەکە مەجبوور نەبن بۆ دەرکردنی ڤیزە سەردانی دیمەشق بکەن.
سەرچاوە: SANA
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment