به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا سێ ڕۆژ پاش ده‌ستبه‌رکرانی له گرتووخانه‌ی پۆلیسی وڵاتی چێک له شاری پراگ له ڕێگای حوکمی دادگایێکهوه له پێته‌ختی ئه‌و وڵاته ئازاد کرا.
تورکیا یه‌ک ملیۆن دۆلاری وه‌کوو خه‌ڵات ته‌رخان کردوووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی ساڵح موسلیمی له سه‌ر گیرابوو و داوای ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ناوبراوی ئاراسته‌ی پۆلیسی چێک کردبوو و ئێستاش ئازادکرانی ساڵح موسلیمی سه‌رکۆنه کردوووه.
به‌ڵام ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی په‌یه‌ده پاش ئازادکرانی به که‌ناڵی ئه‌لجزیره‌ی وتوووه: پێش ئه‌وه‌ی پۆلیسی چێک ده‌ستبه‌سه‌رم بکات هه‌رگیز حوکمی داواکرانم له لایه‌ن تورکیاوه لام گرینگ نه‌بوووه.
ساڵح موسلیم زیادی کرد: هه‌مووان ده‌زانن من سیاسه‌توان و هاووڵاتیی سووریام ئیدعای تورکیا بێ بنه‌مایه من هاووڵاتیی تورکیا نیم.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ 49 که‌س له لیستێکدان که تورکیا داوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان ده‌کات من زۆرینه‌یان ده‌ناسم و به‌شه هه‌ره‌زۆریان نیشته‌جێی ئه‌ورووپان، بۆیه که‌س داوای ده‌ستبه‌سه‌رکران له لایه‌ن تورکیاوه به هه‌ند وه‌رناگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment