به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی به‌نده‌ر عه‌باسدا هه‌ندێک پرسی گرینگی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: ئێران خشته‌ی سه‌ره‌کیی دابین کردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌یه. ئێمه‌ش له پێناو دابین کردنی ئه‌و ئاسایشه پێویستمان به بێگانه نییه به‌ڵام ئاماده‌ین له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان گفتوگۆ بکه‌ین.
ڕۆحانی درێژه‌ی پێدا؛ له سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌پاوی عێراق دژ به ئێران هێزی ده‌ریایی و ئاسمانیی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ناوچه‌که‌یان پاراست و ئه‌مڕۆکه‌ش ئاسایشی که‌نداوی فارس به هۆی گیانفیدایی سه‌ربازانی سوپای پاسداران و هێزی ئاسایشی ناوچه‌که له ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی دابین ده‌کرێت.
دوکتۆر ڕۆحانی ئاشکراشی کرد: ئێران به‌رده‌وام دراسێکی باش بوووه و هه‌ر به‌و شێوازه‌ش ده‌مێنێته‌وه. ڕێگه نه‌ده‌ن بێگانه به درۆشم ههڵتاخڵهتێنێ. ئه‌وان بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و سوودی فرۆشتنی چه‌که‌کانیان ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رکۆماری ئێران زیادی کرد: هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که به هێندستان و پاکستانه‌وه تا عه‌مان و سعودییه و وڵاتانی دیکه‌ی باشووری که‌نداوی فارس ده‌توانن له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی فراوانی گه‌لی ئێران و ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی بیر له هاوپهیمانییێکی گه‌وره‌تر بۆ هاوکاری کردن له ڕه‌هه‌ندی جۆربه‌جۆری بازرگانی، گه‌شتیاری، پیشه و وزه بکه‌نه‌وه.
ناوبراو په‌نجه‌ی بۆ توانای به‌رگریی ئێران ڕاکێشا و وتیشی: مێژوو و شارستانییه‌تی جێی شانازیی ئێران حاشاهه‌ڵنه‌گره و هه‌ندێک له به‌نده‌ره‌کانی ئێران له که‌نداوی فارس و ده‌ریای عه‌مان مێژووییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2-3 هه‌زار لهمهوپێش.
دوکتۆر ڕۆحانی ئاشکراشی کرد: ئه‌مه فه‌رمانی خودایه که له قورئانی پیرۆزدا به‌رپه‌رچی پیلانی نه‌یارانمان بده‌ینه‌وه. ئێمه بۆ پاراستنی ناوچه‌که پێویستمان به بێگانه نییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان گفتوگۆ ده‌که‌ین.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی به پرسی به‌رجام و چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌م ماوه‌ی دواییدا کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکییه‌کان ئێسته‌ش و له داهاتووشدا هه‌ر پیلانێک دژ به گه‌لی ئێران بگێڕن، فه‌شه‌ل ده‌هێنێت.
سه‌رکۆماری ئێران له باره‌ی ڕووداوه‌کانی یه‌مه‌نیشه‌وه ڕوو له وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی: ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئێوه دڵسۆز و لایه‌نگری خه‌ڵکی یه‌مه‌نن لانی که‌م گوشارێک به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان و خۆراک بگاته خه‌ڵکی لێقه‌وماوی یه‌مه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment