ئه‌مه‌ریکا بۆی نییه‌ ته‌داخول له‌و چه‌کانه‌دا بکات که‌ به‌غدا داویه‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود ڕه‌بیعی له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئه‌مریکا بۆی نییه‌ ته‌داخول له‌و چه‌کانه‌دا بکات که‌ به‌غدا بۆ هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ندوویه‌تی و داویه‌ته‌ ئه‌و هێزانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود ڕه‌بیعی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب حه‌ق له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: ئه‌مه‌ریکا به‌ هیچ له‌ونێک مافی ئه‌و ته‌داخوله‌ی نییه‌ چوونکه‌ حه‌شدی شه‌عبی ئۆرگانێکی ڕه‌سمیی سه‌ربازییه‌ که‌ فه‌رمان له‌ فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزی چه‌کداری عێراق وه‌رده‌گرێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن پێشتر نووسیبووی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌نیازه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێش گرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن چه‌که‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ حه‌شدی شه‌عبی بسێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12010

Your Comment

You are replying to: .
captcha