ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵکشانی ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل له‌ عه‌فرین

به‌شی جیهان- ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ باسی هه‌ڵکشانی ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل له‌ عه‌فرین ده‌کات و نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت به‌ هۆی بوردومانی ناوچه‌که‌ له‌ لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند پشتڕاستی ده‌کاته‌وه‌ که‌ 90 هاووڵاتیی سڤیل له‌ کانتۆنی عه‌فرینی باکووری سووریا به‌ هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

لین ماڵوف به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: پێکدادانی نێوان تورکیا و هێزی کورد له‌ عه‌فرین ژماره‌یێکی به‌رچاوی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی کردۆته‌ قوربانی و گیانی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش مه‌ترسیی له‌ سه‌ره‌.

ناوبراو زیادی کرد: هه‌وڵه‌کان باس له‌ بوردومان گوند و نیشتنگه‌کان له‌ سه‌نته‌ری شاردا ده‌که‌ن. به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی به‌کارهێنانی ئاگربار و توپخانه‌ و هه‌رچه‌شنه‌ چه‌کێکی هه‌ڕه‌مه‌کی له‌ شوێنانه‌ی خه‌ڵکی سڤیلی لێیه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنن.

به‌پێی ڕاپۆرتی مانگی سووری کوردی له‌ عه‌فرین له‌ 22ی جانیڤێریی 2018ه‌وه‌ تا 21ی فێبریڤێری، 93 که‌سی سڤیل به‌ هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ بۆ عه‌فرین گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ 24 که‌سیان منداڵن هه‌روه‌هاش 313 که‌س بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12006

Your Comment

You are replying to: .
captcha