ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی بکرێته‌ زه‌رووره‌ت ئه‌وا هاوپه‌یمانیێکی هه‌ره‌به‌هێزی دیموکراسییانه‌ پێکدێنین

به‌شی تورکیا- موحه‌ڕڕه‌م ئه‌رکه‌ک، جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی تورکیا کرد و وتی: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی بکرێته‌ زه‌رووره‌ت ئه‌وا هاوپه‌یمانیێکی هه‌ره‌به‌هێزی دیموکراسییانه‌ پێکدێنین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕڕه‌م ئه‌رکه‌ک، جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا که‌ هاوکات نوێنه‌ری چاناک قه‌ڵایه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ کردوووه‌ و وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی بکرێته‌ زه‌رووره‌ت ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌کوو بزاڤی "نه‌خێر بۆ ڕیفراندۆم" هاوپه‌یمانییێکی دیموکراسییانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو تاک و حیزبێکی سیاسی پێکدێنین که‌ بڕوایان به‌ دیموکراسی سه‌روه‌ریی یاسا و دادپه‌روه‌ری هه‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌ بێ مۆره‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ وتبووی پێشتریش ئه‌و بابه‌ته‌ ڕووی داوه‌. ئه‌وه‌ به‌ ئاشکرا فریودانی ڕای گشتییه‌. ئێستاش ئه‌رکی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ پۆسته‌که‌ی بکشێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12005

Your Comment

You are replying to: .
captcha