پارتی پێداگره‌ له‌ به‌شداری نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ پارێزگای که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به‌شداری ناکات و دژایه‌تیی خۆیشی له‌گه‌ڵ به‌شداری کردنی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای که‌رکووک دووپات کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسێن سه‌عدوون به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الاتجاه‌ پرس"ی وتوه‌: پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌شداری ناکات ئه‌وه‌ش به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌م ڕووداوانه‌ی له‌ که‌رکووک قه‌وما.

سه‌عدوون وتیشی: ده‌بێت که‌سایه‌تیی نوێ خوکاندید بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ عێراق بۆیه‌ من خۆم له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار نابم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12004

Your Comment

You are replying to: .
captcha