په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا پاسه‌وانی تایبه‌تی به‌رپرسه‌ حزبییه‌كان لاببرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ چوارچێوه‌ی‌ په‌سه‌ند كردنی‌ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی‌ حكوومه‌ت، په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڕیای دا پاسه‌وانی‌ تایبه‌تی‌ به‌رپرسه‌ حزبیه‌كان نامێنێت و په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌رپرسه‌ حزبییه‌كان پاسه‌وانه‌كانیان لێده‌سه‌ندرێته‌وه‌ و پاسه‌وانی‌ باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كان ده‌بێت حكوومه‌ت به‌ په‌یڕه‌وێک ڕێكیبخات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بڕگه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كان په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا به‌ لابردنی پاسه‌وانی تایبه‌تی به‌رپرسه‌ حزبییه‌كان.

ناوبراو وتیشی: "پاسه‌وانی باره‌گا حزبییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیش به ‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێک ده‌خرێته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نادرێت به‌ حكوومه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و دامه‌زراوه‌ حكوومی و حزبییه‌كان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12002

Your Comment

You are replying to: .
captcha