بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای وتووە: ئه‌گه‌ر لایه‌نه کوردییه‌کان ڕێکبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌کورد نه‌ده‌کرا له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه کورده‌کان له‌ناو یه‌کدا یه‌ک نیین هه‌موومان باسی یه‌کڕیزی ده‌که‌ین به‌ڵام چه‌ند ڕیزیین.
سەبارەت بە ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێ کورد فازڵ میرانی دەڵێت "له‌ڕاستیدا بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌بێ کورد سه‌قه‌ته چوونکه کورد پێکهاته‌یێکی گرنگه، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین، دووه‌م ئه‌مه خه‌ت به‌سه‌رداکێشانی میلله‌تێکه له وڵاتێک‌دا که ده‌ڵێن ئێمه برای یه‌کین و هاوبه‌شی یه‌کترین.
میرانی وتیشی کوردیش ده‌بێت خه‌می خۆی بخوات به‌پێشبینی من نه عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت نه ئێمه‌ش عێراق هانبده‌ین بۆ هه‌نگاو هاوشتنێکی وا چه‌وت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند بڕیار بوو وه‌فدێک به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که حیزبه‌کان هه‌مووی له‌وێ کۆ ببنه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌کراوه و جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمیش هه‌ر کۆڵی نه‌داوه و ده‌یه‌وێت کورده‌کان کۆ بکاته‌وه و وه‌فدێک دروست بکاته‌وه بۆ به‌غداد، کێشه‌یێک هه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌ناوخۆماندا ناکۆکیمان هه‌یه به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س له‌گه‌ڵ به‌غداد جووت ده‌بن بۆ زه‌وت کردنی مافی کورد مه‌سه‌له‌ی لامه‌رکه‌زی باس ده‌کرێت یان هه‌ندێک ده‌ڵێن بائێمه هه‌روه‌کوو پارێزگاکان له‌گه‌ڵ عێراقدا بین له‌سه‌ر فیدڕاڵیه‌تی خۆمان باز بده‌ین به‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی به‌شه‌هیدکردنمان داوه ئینجا ده‌ڵێن بائێمه وه‌کوو پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌غداد بین.
دەربارەی ئەوەی ئایا کورد کارتی فشاری بەرامبەر بەغداد هەیە؟ میرانی وتی "خۆ نه ئه‌وان کارتی فشاریان هه‌یه که ئێستا مووچه‌یان گرتووه ئه‌وه کارتی فشار نییه، مه‌سه‌له‌ی کورد ئێمه هه‌موومان هێزه سیاسییه‌کان ئه‌گه‌ر ڕاست بن له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌کان و سۆزی خۆمان بۆ میلله‌تی خۆمان.
میرانی جەختی کردەوە کێشه‌ی ئێمه بودجه نییه خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌کرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، خۆی کێشه‌ی کورد کێشه‌یێکی نه‌ته‌وه‌ییه، کێشه‌یێکی سیاسیه، کێشه‌یێکی که‌لتورییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێک له‌هێزه سیاسیه‌کانیش کێشه‌ی کوردی‌یان هێناوه کردوویانه به‌بودجه بۆ منافه‌سه و موزایه‌ده‌ی سیاسی که ئه‌مه به‌ڕای من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووییه، میلله‌ت له هیچ کام له ئێمه قبووڵ ناکات نه له ئێستا و نه له ئاینده‌شدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment