هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی جێگیربوونی ئاگربه‌ست له‌ عه‌فرین

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یێندراو له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌موو خاکی سووریا ده‌گرێته‌وه‌ و عه‌فرینیش به‌شێک له‌ سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا داوای جێگیربوونی ئاگربه‌ست له‌ سووریای کردوووه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاگربه‌سته‌ شه‌ڕ دژی ئه‌لقاعیده‌، به‌ره‌ی نۆسره‌ و داعش ناگرێته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش جه‌ختی کرده‌وه‌ ئاگربه‌سته‌ ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ بۆ هه‌موو خاکی سووریا ڕاگه‌یێندراوه‌ و عه‌فرینیش به‌شێک له‌ سووریایه‌.

ناوبراو له‌ باره‌ی خۆبواردنی تورکیا له‌ قبووڵ کردنی بڕیارنامه‌ و ته‌ئکیدی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین ده‌ڵێت: من تورکیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌که‌ هان ده‌ده‌م. بڕیارنامه‌که به‌‌ ده‌نگدانه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ که‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ مه‌به‌ستی ناردنی یارمه‌تییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کان شه‌ڕ نه‌که‌ن و توندوتێژی بنه‌ لاوه‌.

ناوێرت زیادیشی کرد: به‌ تورکیا پێشنیار ده‌که‌ین که ده‌قی‌ بڕیارنامه‌ی په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بخوێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11999

Your Comment

You are replying to: .
captcha