هۆشداری واشنتۆن به‌ به‌غدا بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگری کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌ هۆشداری واشنتۆن به‌ به‌غدا له‌ باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی "S400" له‌ ڕووسیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد غه‌راوی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا وه‌کێڵ و سه‌رپه‌ره‌شتی عێراق نییه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی "S400" له‌ ڕووسیا هۆشداری بداته‌ به‌غدا و له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازیی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان جه‌ختی کرده‌وه‌.

غه‌راوی ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ بێده‌نگیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی واشنتۆن له‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق و ئه‌مریکای به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆیی عێراق به‌ بیانوی شه‌ڕ دژی تیرۆریزم و گرووپی داعش تاوانبار کرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌غدا و دیکه‌ی پێته‌خته‌کانی جیهان سه‌باره‌ت به‌ پاشهاته‌کانی واژۆی گرێبه‌سته‌ سه‌ربازییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیا.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی هه‌واڵی "روسیا الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11997

Your Comment

You are replying to: .
captcha