ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی دۆخی ئێستای هه‌رێم، ناوچه‌که‌ له‌ مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی سیاسی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی ساڵی ڕابردووی زایینی به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی زۆری سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه‌ و وتی: هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی دۆخه‌که‌ی له‌ مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسیدا ده‌بێت.

ڕابه‌ر به‌ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان زۆر خراپه‌ و ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێکاری ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاد ده‌کات، وتی: ئه‌م دۆخه‌ کاریگه‌ری داناوه‌ته‌ سه‌ر یه‌کڕیزیی نێوان پارته‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان و بۆته‌ هۆی که‌ ئه‌وان نه‌توانن لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌ش پێکبێنن.

ناوبراو وتیشی: خه‌ڵکی کوردستان له‌ دۆخه‌که‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان ناڕازین، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌ ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ ئه‌نجامی گۆڕانکارییێک له‌ نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم دێته‌ ئه‌ژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11982

Your Comment

You are replying to: .
captcha