ده‌ست‌پێکردنی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین 50000 قوتابی له‌ خوێندن دوور خستۆته‌وه‌

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی کانتۆنی عه‌فرین ده‌ڵێن: به‌ ده‌ست‌پێکردنی هێرشی به‌ربڵاوی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین، خوێندکارانی 318 قوتابخانه‌، 16 فێرگه‌ و زانستگایێک نه‌یانتوانیوه‌ به‌ خوێندنی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ درێژه‌ بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له‌ ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 هێرشی به‌ربڵاوی سه‌ربازی له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ دژی کورده‌کانی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا ده‌ست‌پێکردوووه‌. هێرشی تورکیا که‌ قوربانی زۆری له‌ نێوان خه‌ڵکی سڤیلدا بوووه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌کانی فێرکاری باڵاش له‌ ترسی ئه‌وه‌ی که‌ قوتابیان و خوێندکاران ببنه‌ قوربانی، پشوو بدرێن.

محه‌مه‌دڕه‌شید سه‌رۆکی کۆمیته‌ی فێرکاری کانتۆنی عه‌فرین به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سیریا دیرکت وتوویه‌تی: ئێستا زیاتر له‌ 50000 خوێندکاری 318 قوتابخانه‌، 16 فێرگه‌ و زانستگایێک به‌ هۆی به‌رده‌ام بوونی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا له‌ خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: کۆمیته‌ی فێرکاری له‌ ڕۆژی 28ی جانیڤێری و 8 ڕۆژ پاش ده‌ست‌پێکردنی هێرشی تورکیا سه‌نته‌ره‌کانی خوێندن له‌ ئاستی عه‌فرین و ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌تی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له‌ باکووری سووریای پشوو داوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ له‌ کانتۆنی عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: لانی که‌م 112 خه‌ڵکی سڤیل به‌ هۆی هێرشی تورکیاوه‌ کوژراون که‌ لانی که‌م 14 که‌س له‌وان قوتابی بوونه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها ڕاشی‌گه‌یاند که‌ به‌ هۆی پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا و عه‌فرین 32 قوتابخانه‌ ڕووخاون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11973

Your Comment

You are replying to: .
captcha