به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 هێرشی به‌ربڵاوی سه‌ربازی له ئاسمان و زه‌وییه‌وه دژی کورده‌کانی عه‌فرین له باکووری سووریا دهستپێکردوووه. هێرشی تورکیا که قوربانی زۆری له نێوان خه‌ڵکی سڤیلدا بوووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی قوتابخانه و ناوه‌نده‌کانی فێرکاری باڵاش له ترسی ئه‌وه‌ی که قوتابیان و خوێندکاران ببنه قوربانی، پشوو بدرێن.
محهمهدڕهشید سه‌رۆکی کۆمیته‌ی فێرکاری کانتۆنی عه‌فرین به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سیریا دیرکت وتوویه‌تی: ئێستا زیاتر له 50000 خوێندکاری 318 قوتابخانه، 16 فێرگه و زانستگایێک به هۆی به‌رده‌ام بوونی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا له خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: کۆمیته‌ی فێرکاری له ڕۆژی 28ی جانیڤێری و 8 ڕۆژ پاش ده‌ستپێکردنی هێرشی تورکیا سه‌نته‌ره‌کانی خوێندن له ئاستی عه‌فرین و ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌تی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له باکووری سووریای پشوو داوه.
ئه‌و به‌رپرسه کورده له کانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: لانی که‌م 112 خه‌ڵکی سڤیل به هۆی هێرشی تورکیاوه کوژراون که لانی که‌م 14 که‌س له‌وان قوتابی بوونه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند که به هۆی پێکدادان له نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا و عه‌فرین 32 قوتابخانه ڕووخاون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment