به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا به‌یاننامه‌یێک له‌باره‌ی 38مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بڵاو ده‌کاته‌وه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تاکوو ئێستا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 58 هێزی سه‌ر به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌دیل گیراون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به چوونی هێزی تایبه‌تی پۆلیسی تورکیا (PÖH) و هێزی تایبه‌تی جه‌نده‌رمه (JÖH) بۆ عه‌فرین کراوه و هاتوووه: 9 گوندی دیکه له‌لایه‌ن سوپای ئازادی سووریا و تورکیاوه کۆنتڕۆڵ کراوه و به‌ره‌ی "بلبله" له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی "راجو" یه‌کیان گرتۆته‌وه و هیلالی ئه‌منیی تورکیا له عه‌فرین دروست کراوه. ئێستا ئامانجی هێزی چه‌کداری تورکیا ناوچه‌ی "شیخ الحدید"ه که له ئه‌گه‌ری ده‌رهێنانی ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی YPG پێوه‌ندیی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ سنووره‌کانی تورکیا به ته‌واوه‌تی ده‌پچڕێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment