ڕاکان سەعید: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران دەستی‌پێنەکردوووە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت ڕای‌دەگەیێنێت: تاوەکوو ئێستا هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی‌پێنەکردوووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت رای‌گەیاندوووە: گرێبەستی کۆمپانیای نەوتیی بەریتانی "بریتش پترڵیۆم BP" لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە کەرکووک گرێبەستی وەبەرهێنانە نەک بەرهەم، ئەوەی تاوەکوو ئێستا کراوە هەڵسەنگاندنی کێڵگەی نەوتی داقوقە کە دەیانەوێ بزانن توانای زیادکردنی بەرهەمی هەیە یاخود نا.

بە گوتەی پارێزگاری کەرکووک تاوەکوو ئێستا هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ڕاگیراوە، تەنیا بۆ ناوخۆ نەبێت کە بڕی 30 هەزاری بەرمیلی ڕەوانەی پاڵاوگەی سینییە لە پارێزگای سەلاحەدین، 150 هەزار بەرمیل رەوانەی پاڵاوگەی کەرکووک و 40 هەزار بەرمیل رەوانەی وێستگەی قودس دەکرێت، هەروەها بڕێکیشی دەچێتە پاڵاوگەی دۆرە لە بەغدا.

راکان سەعید ڕەتی دەکاتەوە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران کرابێت، لەگەڵ ئەوەی گرێبەستی هەناردەکردنی نەوت بۆ پاڵاوگەی کرماشانی ئێران کراوە.

ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک بە (تۆڕی میدیاییی رووداو)ی راگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک وەستاون، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک تەنیا بەشی ناوخۆ دەکات و بەرهەمهێنان بەشی هەناردەکردنی دەرەوە ناکات، ئەوە وای کردوووە نەوت هەناردەی ئێران نەکرێت.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، راکان سەعید لە کاتی بەشداریی کردنی لە کۆنگرەی ئاوەدان کردنەوەی عێراق لە کوێت ڕای‌گەیاند: "ئەم مانگە (شوباتی 2018) هەناردەکانی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بۆ ئێران دەست‌پێدەکات، بەتێکڕا ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئێران دەکرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11963

Your Comment

You are replying to: .
captcha