به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا له گفتوگۆی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"دا ده‌ڵێت: "ئێمه به توندی دژی ئاماده‌بوونی سه‌ربازیی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و گواستنه‌وه‌ی بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته له ئه‌نقه‌ره یان ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانین."
ناوبراو داوا له به‌غدا ده‌کات ڕێگری له دامه‌رزاندنی بنکه‌ی سه‌ربازی له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ یان وڵاته زلهێزه‌کان له هه‌رێمی کوردستان بکات و هیواش ده‌خوازێت که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کۆتایی بێنێت به ته‌داخولی سه‌ربازیی تورکیا له ناوچه سنوورییه‌کانی باکووری عێراق یان بڕیاردان بۆ دامه‌زراندنی بنکه سه‌ربازییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment