به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و فستیڤاڵه‌دا که به لێکدانه‌وه‌ی 5 هه‌زار کتێب و به‌رهه‌می 150 شاعیری ئێرانی و بیانی به‌ڕێوه چوو، ڕویا شاحێسن زاده له شاری ورمێ به کتێبی شیعری "صدای زنگ درآمد" وه‌کوو ته‌نها به‌رهه‌می هه‌ڵبژێردراوی فستیڤاڵه‌که له به‌شی گه‌وره‌ساڵان ناسێندرا.
کتێبی "صدای زنگ درآمد" کۆمه‌ڵه‌شیعری ڕویا شاحسێن زاده له قه‌باره‌ی شیعری سپیده که له ساڵی 1395دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ڕویا شاحسێن زاده له‌دایکبووی ساڵی 1356ی هه‌تاوی له شاری ورمێیه و له شاعیران و نووسه‌رانی به‌ناوبانگی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه که پێشتریش چه‌ندین کتێب له‌وان "آخرین مکتوب عاشقانه من"، "قرمز همیشه انار نیست"، "آوازی برای یک آدم آهنی" له ناوبراو چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment