بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دەبێت حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق بگەن بە رێککەوتن و ئومێد دەکەین بگەن بە رێککەوتن، بەڵام پێش رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەبێت هەرێمی کوردستان نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم و بەغدا قەت رێکناکەون، ئەو رێککەوتنانەیشی دەکرێت بۆ شەش مانگ و ساڵێک و دوو ساڵە، نە ئەوەی بەغدا دەیانەوێت هەرێم دەیکات نە ئەوەی هەرێمیش دەیڵێت بەغدا دەیکات، دەشڵێت: "لەبەرئەوەی ئەوان وەزعیان لە ئێمە خراپترە، بۆیە هەرێم و بەغدا قەت رێکناکەون".
سکرتێری حزبی سۆسیالست باسی لەوەش کرد، لە ئەگەری رێکنەکەوتندا هەرێم کارتی بە هێزی هەیە بەرامبەر بە بەغدا وەک کشانەوە لە بەغدا بەیەکجاری و گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکان و دەرکردنی ئەو دوو ملیۆن ئاوارەی لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەیان کارتی فشارى دیکە و کارتی ریفراندۆمیش هەیە.
سەبارەت بە بەشداری حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دا ناویراو ئەوەى خستەڕوو، ئەگەر هاوپەیمانی هەبێت دەرگایان کراوەیە، ئەگەر هاوپەیمانیش نەبێت خۆیان بە یەک لیست بەشدارى دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment