به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف محه‌مه‌د له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له بری پاداشت كردنی گه‌له‌كه‌مان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاڵه‌وانانه‌ی گروووپی داعش، چ له عێراق و چ له سووریا له بری هه‌موو جیهانی ئازاد، كه‌چی ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رانبه‌ر په‌لاماره یه‌ک له دوای یه‌كه‌كان بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵک و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت".
سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: "گه‌لی كورد له سووریا به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م جوامێره (ساڵح موسلیم) تا به ئه‌مڕۆش له جه‌نگدایه دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته پشتیوانه‌كانیشیان، به تایبه‌ت له عفرینی كوانوی به‌رخۆدان و به‌رگری، كه‌چی به شێوه‌یێكی گوماناوی له پراگی پایته‌ختی چیک ده‌ست به سه‌ر كراوه".
یووسف محه‌مه‌د وێڕای ئیدانه كردنی ئه‌و كاره "ناپه‌سه‌نده" داوا له وڵاتی چیک ده‌كات "به زووترین كات ساڵح موسلیم ئازاد بكه‌ن" و هه‌روه‌ها داوا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی دۆست و ئه‌مریكاش ده‌كات "فشار بكه‌ن له‌م پێناوه‌دا".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئاوا پاداشتی گه‌لێک نادرێته‌وه كه به هه‌زاران قوربانی دا و به‌رده‌وامیشه له پێناو شكست پێهێنانی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و ئازادی له جیهاندا".
شایانی باسه؛ ساڵح موسلیم كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌مه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پراگی پایته‌ختی چیک، له‌سه‌ر داوای توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بڕیاره له به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment