سالار مه‌حموود: پێویسته‌ کونسووڵی چیک بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ "گۆشه‌گیر کردنی ساڵح موسلیم سه‌رکرده‌ی دیپلۆماتکاری کورد" حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵوێستی کرداری بنوێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار مه‌حموود داواشی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان كردوووه‌ به‌و ئه‌رکه‌ هه‌ستن و گله‌یی و نیگه‌رانییه‌کانی گه‌لی کوردستان بگه‌یێنرێته‌ حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی چیک و ڕۆڵی خۆیان ببینن.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سالار مه‌حموود به‌ شێوازی خواره‌وه‌یه‌:

به‌داخه‌وه‌ له‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌کاندا حکوومه‌تی کوردستان به‌رامبه‌ر داگیرکاریی تورکیا و پێشێلکارییه‌کانی و دوژمنایه‌تی گه‌لی کوردستان بێ هه‌ڵوێسته.

پێویسته‌ به‌پێی پرۆتۆکۆڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ به‌م کاره‌ هه‌ستن و به‌رپرسیارێتیی خۆیان راپه‌ڕێنن.

گرنگتر له‌وه‌ له ‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک ده‌وترێ مه‌رجه‌عی گه‌لی کوردستانه‌ کونسووڵی چیک که‌ له ‌هه‌ولێره‌ بانگهێشتی په‌رله‌مان بکات بۆ ڕوون کردنه‌وه ‌و فشار دروست کردن و هه‌وڵدان بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی نیازی تورکیا ده‌رهه‌ق به‌ ساڵح موسلم.

ئه‌م کرده‌وه‌ شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌ورووپا و له ‌ده‌رئه‌نجامی بێده‌نگییانه‌ له‌ هه‌موو پێشێلکارییانه‌ی که‌ تورکیا به‌رامبه‌ر به ‌عه‌فرین و گرتنی په‌رله‌مانتارانی تورکیا ده‌یکات.

داوا له‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌که‌م به‌م ئه‌رکه‌ هه‌ستن و گله‌یی و نیگه‌رانییه‌کانی گه‌لی کوردستان بگه‌یێنرێته‌ حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی چیک و ڕۆڵی خۆیان ببینن چوونکه‌ به‌م ڕه‌فتارانه‌ی تورکیا ئاگری به‌ڵایێکی نه‌خوازراو ده‌خوڵقێ. ئه‌م تاوانه‌ی تورکیا سابیقه‌ی خراپتری ده‌بێ و ئه‌گه‌ر پووچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه‌ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی کورد له‌ کوردستانی ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق تووشی گێچه‌ڵ و گرتن ده‌بێته‌وه که‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هچ لایێکدا نییه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11938

Your Comment

You are replying to: .
captcha