به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار مه‌حموود داواشی له سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان كردوووه به‌و ئه‌رکه هه‌ستن و گله‌یی و نیگه‌رانییه‌کانی گه‌لی کوردستان بگه‌یێنرێته حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی چیک و ڕۆڵی خۆیان ببینن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سالار مه‌حموود به شێوازی خواره‌وه‌یه:
به‌داخه‌وه له پرسه نیشتمانییه‌کاندا حکوومه‌تی کوردستان به‌رامبه‌ر داگیرکاریی تورکیا و پێشێلکارییه‌کانی و دوژمنایه‌تی گه‌لی کوردستان بێ هه‌ڵوێسته.
پێویسته به‌پێی پرۆتۆکۆڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه به‌م کاره هه‌ستن و به‌رپرسیارێتیی خۆیان راپه‌ڕێنن.
گرنگتر له‌وه له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک ده‌وترێ مه‌رجه‌عی گه‌لی کوردستانه کونسووڵی چیک که له هه‌ولێره بانگهێشتی په‌رله‌مان بکات بۆ ڕوون کردنه‌وه و فشار دروست کردن و هه‌وڵدان بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی نیازی تورکیا ده‌رهه‌ق به ساڵح موسلم.
ئه‌م کرده‌وه شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌ورووپا و له ده‌رئه‌نجامی بێده‌نگییانه له هه‌موو پێشێلکارییانه‌ی که تورکیا به‌رامبه‌ر به عه‌فرین و گرتنی په‌رله‌مانتارانی تورکیا ده‌یکات.
داوا له سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌که‌م به‌م ئه‌رکه هه‌ستن و گله‌یی و نیگه‌رانییه‌کانی گه‌لی کوردستان بگه‌یێنرێته حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی چیک و ڕۆڵی خۆیان ببینن چوونکه به‌م ڕه‌فتارانه‌ی تورکیا ئاگری به‌ڵایێکی نه‌خوازراو ده‌خوڵقێ. ئه‌م تاوانه‌ی تورکیا سابیقه‌ی خراپتری ده‌بێ و ئه‌گه‌ر پووچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه چه‌ندین سه‌رکرده‌ی کورد له کوردستانی ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق تووشی گێچه‌ڵ و گرتن ده‌بێته‌وه که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی هچ لایێکدا نییه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment