هیچ جۆره‌ بڕیارێک سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی بودجه‌ی هه‌رێم نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ‌ زیادبوونی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراقی به دوور زانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم به‌یاتی له‌ گفتوگۆی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا وتی: "من پێم وا نییه‌ که‌ پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق زیاد ببێت، چوونکه‌ به‌پێی ده‌ستووری عێراق زیادبوونی پشکی بودجه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ زیادبوونی ئاماری حه‌شیمه‌تی هه‌رێمی کوردستان."

به‌یاتی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رنامه‌ڕیزیی عێراق له‌گه‌ڵ ئاماری حه‌شیمه‌تیی ئیداره‌ی تاپۆی عێراق سه‌باره‌ت به‌ حه‌شیمه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک ناگرێته‌وه‌، زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ زیادکردنی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێک له‌و ئامارانه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گرێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ تا ئێشتا هیچ جۆره‌ بڕیارێک سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌گیراوه‌‌ته‌ به‌ر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11929

Your Comment

You are replying to: .
captcha