به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی فه‌یلی له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: هه‌ولێر ئاماده‌یه فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و پۆلیسی فیدڕاڵ له هه‌رێمی کوردستان قبووڵ بکات به‌و مه‌رجه‌ی کورد نه‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه به‌ڵام به‌غدا ئێستاش مکووڕه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی جێگیر کردنی پۆلیسی فیدڕاڵ له ناوچه جێناکۆکه‌کان و به تایبه‌ت که‌رکووک ئه‌وه‌ش به بێ به‌شداریی پێشمه‌رگه.
فه‌یلی زیادی کرد: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له هه‌موو کۆنفڕانسهکانیدا وه‌عدی خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات به‌ڵام وه‌عده‌که‌ی جێبه‌جێ ناکات به‌و حاڵه‌شه‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشوودرێژی ده‌نوێنێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌غدا چوونکه باش ده‌زانێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئامانج و مه‌رامی سیاسیی له پشته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment