ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ تورکیا و چێک له‌سه‌ر ڕاده‌ست کردنی ساڵح موسلیم گفتوگۆ بکه‌ن

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چێک ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت شاندی هه‌ر دوو وڵاتی چێک و تورکیا به‌مزوووانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی PYD دانووستان بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیی سووریا (PYD) که‌ ئێستا به‌رپرسی پێوه‌ندیی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیی سووریا (TEV-DEM)ه‌ پێش دوو ڕۆژ له‌لایه‌ن پۆلیسی چێکه‌وه‌ له‌ پراگی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست به‌ سه‌ر کرا. تورکیا پێشتر ساڵح موسلیمی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کردبوو که‌ چالاکیی تیرۆریستی کردوووه‌ بۆیه‌ش داوای ڕاده‌ست کردنی ناوبراو ده‌کات ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ساڵح موسلیم هاووڵاتیی سووریایه‌.

به‌ گوێره‌ی نووسراوی سپۆتنیک، مایکله‌ لاگرۆتۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چێک سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌که‌ی ساڵح موسلیم گوتوویه‌تی: له‌و ڕوووه‌وه‌ که‌ حوکمێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ست به‌ سه‌ر کردنی ساڵح موسلیم ده‌رکراوه‌ ئێستا دۆسیه‌که‌ی له‌لایه‌ن پۆلیس و وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته‌وه‌ دیراسه‌ ده‌کرێت. گفتوگۆی نێوان تورکیا و چێک له‌ ئاستی دیپلۆماتیکدا ئه‌نجام ده‌بێت و ئاسایییه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری چێک بکات به‌ڵام هێشتاکه‌ به‌رنامه‌یێک دانه‌ڕێژراوه‌ بۆ گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11927

Your Comment

You are replying to: .
captcha