به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدەو بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) له لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی چێکه‌وه ده‌ستگیر کرا. تورکیا بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له ساڵح موسلیم که ببێته هۆی ده‌ستگیر کردنی یه‌ک میلۆن دۆلار خه‌ڵاتی دیاری کردوووه چوونکه ساڵح موسلیم به سه‌رکرده‌یێکی ڕێکخراوێکی کوردی ده‌زانێت که به وته‌ی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه.
ئه‌نقه‌ره داوای له چێک کردوووه ساڵح موسلیم ڕاده‌ستی تورکیا بکات تاکوو له‌وێدا موحاکمه بکرێت. ده‌ستگیرکردنی ساڵح موسلیم به‌پێی حوکمی پۆلیسی ئینته‌رپول ئه‌نجام دراوه.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ئه‌گه‌ری ئازادیی ساڵح موسلیم هه‌واڵی داوه چوونکه به نووسینی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕێکخراوه کوردییه‌کان له سووریا به تیرۆریست ناناسێت و پێشتریش له ئاوه‌ها دۆخێک‌دا داواکارییه‌کانی تورکیای له به‌رچاو نه‌گرتوووه و له ڕاده‌ست کردنی هه‌ندێ که‌س به داوای تورکیا خۆی بواردوووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له درێژه‌دا هاوردوویه‌تی: زۆر جار دادگه‌کان هێڵه سووره‌کانی پۆلیسی ئینتهرپولیان ڕه‌ت کردۆته‌وه و خۆیان بواردوووه له ڕاده‌ست کردنی که‌سانی ده‌ستگیر کراو به وڵاتی داواکار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment