هه‌وڵه‌کان بۆ هاندانی ئه‌هلی سوننه‌ی مووسڵ دژ به‌ حه‌شدی شه‌عبی چڕ ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی که‌تیبه‌ی 30ی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق ژماره‌یێک له‌ حیزب و که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کانی عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ پاش ئازاد کردنی مووسڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ و هاووڵاتییانی مووسڵ دژ به‌ حه‌شدی شه‌عبی هان ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد قه‌دۆ به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ئه‌و حیزب و که‌سایه‌تییانه‌ که‌ بۆ له‌ناوبردنی عێراق به‌ ئامانجی ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجی بیانی پلانیان داڕشتبوو، ئێستا له‌ پێوه‌ندیی باشی نێوان هاووڵاتییانی مووسڵ و حه‌شدی شه‌عبی ناڕازین هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هاندانی ئه‌هلی سوننه‌ی مووسڵ دژ به‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵ ده‌ده‌ن.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و حیزب و که‌سایه‌تییانه‌ هه‌رگیز ناتوانن خه‌سار له‌ حه‌شدی شه‌عبی بده‌ن که‌ بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵک له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق گیانی خۆیانیان به‌خت کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11922

Your Comment

You are replying to: .
captcha