بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعید سەنجابی لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: ژێرخانی پێویست بۆ دەست پێکردنی پڕۆژەکە ئامادەیە بەڵام ئەگەر ئاستی چالاکیی بازرگانی لەو مەرزەوە زیاتر بێت پێویستە ژێرخانەکان دەوڵەمەند بکرێن.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا بەم ڕێژەیەی بازرگانییەوە هەموو ڕۆژێک 170 لۆریی بارهەڵگر بە جادەی ناوچەکەدا تێدەپەڕێت بەڵام ئەگەر پڕۆژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە کارتی ئەلکتەرۆنیی پیلەوەری دەست پێبکات ئەو ڕێژەیە سێ قات دەبێتەوە و پێویستە ژێرخانەکانی ئەو مەرزە فراوان بکرێن.
سەنجابی ئەوەشی خستە ڕوو کە هاوردە کردنی کاڵا لەو مەرزەوە سنووردار نەکراوە و هەموو ئەو کاڵایانەی کە لە گومرۆگی ئێران ڕێگەپێدراون لەو سنوورەوە هاوردە دەکرێن.
مەرزی سەیرانبەند بۆ دەست پێکردنی پڕۆژەی بازرگانی کردن بە کارتی ئەلکتەرۆنیی مەرزنشینی لە ئەمڕۆوە بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان دەست بە چالاکی دەکات.
Your Comment