بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە دەنگی ئەمریکاى راگەیاندووە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە بوارى سیاسی و بازرگانى پشتیوانى لە کوردستانی سووریا بکات، وتیشی، هیواخوازن هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت.
ناوبراو دەشڵێت، هیوادارن هەرێمی کوردستان پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ کوردستانی سووریا ببێت.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشداریش دەدات، تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانى کوردستانی تورکیا رووبدات و ئەوەى کە تا ئێستا شەڕ ڕووی نەداوە، جێگاى خۆشحاڵییە.
هاوکات لەبارەى رۆڵی ئیدارەى نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد لە سووریا، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات باس لەوەدەکات، بە گەشبینییەوە پـێشوازی لە بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن دەکەن و چاوەڕوانن رۆڵێکی گەورە ببینێت بۆ راستکردنەوەی هەوڵەکانی ئیدارەى پـێشوو.
باسی لەوەش کردووە، دەبێت مافەکانی گەلی کورد و هەروەها مافی پـێکهاتەکانی دیکەش بە رێگەی دەستووری بپارێزرێن و لەسەر ئەو بنەمایەش تەواوی پـرسەکانی سووریا چارەسەر بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بهروز علیمحمدی
Your Comment