کوردپرێس: له دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی بڕیار درا ڕۆژی 5ی مارچی 2018 حیزب کۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێت. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بڕیاره له دانیشتنێکی جیاوازدا له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌وه په‌سه‌ند بکرێت. بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له دیمانه‌یێکی تایبه‌تدا که له‌گه‌ڵ کوردپرێس کردوویه‌تی کێشه‌کانی حیزبی یه‌کێتی شی ده‌کاته‌وه و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ستنی کۆنگره له‌و ده‌رفه‌ته که‌مه‌دا ئه‌سته‌مه و به باشتری ده‌زانێت حیزب له جێگه‌ی کۆنگره پلێنۆمێک ببه‌ستێت. ناوبراو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به دژوارترین بابه‌تی داهاتووی یه‌کێتی ده‌زانێت و ده‌ڵێت گرینگ‌ترین و حه‌یاتیترین کارێک که یه‌کێتی ده‌توانێت بیکات ئه‌وه‌یه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌و حیزبه بگه‌ڕێنێته‌وه. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخۆێنه‌وه:
* کوردپرێس: له به‌رده‌م کۆنگره‌ی چواره‌م و له ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا بارودۆخی ناوخۆیی و ئاستی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی له قۆناغی ئێستادا چۆن ده‌بینن؟
- بڵێسه جه‌بار: شاراوه نییه که ئێمه کێشه‌ی زۆرمان له خۆماندا هه‌یه. له ئاستی هه‌رێمیشدا کێشه‌ی زۆرمان هه‌یه به‌تایبه‌ت له دوکتۆر به‌رهه‌م وه‌کوو به‌شێک له ئێمه جیا بۆته‌وه و هه‌ندێک هه‌ڤاڵانیش له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی ترمان ته‌ندروستییان باش نییه بۆیه حیزبه‌که‌مان دوچاری چه‌ندین کێشه بۆته‌وه. هه‌ڤاڵ مام جه‌لال کۆچی دوایی کرد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حیزبه‌که سه‌رتاپا پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وێت به هه‌موو ئۆرگانه‌کان و هه‌یکه‌لی حیزبی‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی ببێته حیزبێکی نوێ له سه‌ده‌ی 21، بۆیه پێم وایه کۆنگره‌ی چواره‌م کۆنگره‌یێکی ئاسان نابێت به تێڕوانینی من کێشه‌کانی یه‌کێتی به یه‌ک کۆنگره چاره‌سه‌ر نابێت. بێ گومان کۆنگره‌ی چواره‌م هه‌موو کێشه‌کانی حیزب چاره‌سه‌ر ناکات. له‌وانه‌ی کۆنگره‌ی دواتر به‌شێک له کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. به‌ڵام له‌م کاته‌ی ئه‌مڕۆدا من پێم وایه باشترین بڕیار ئه‌وه‌یه یه‌کێتی پێلۆنۆمێک ببه‌ستێت له جیاتی کۆنگره. ئه‌و کاته‌ی که ئێستا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره له مانگی سێ دیاری کراوه، ده‌رفه‌تێکی زۆر که‌م به‌ده‌سته‌وه ماوه. ڕاسته لیژنه‌کان کاری خۆیان ته‌واو کردوووه و به‌شی زۆری لیژنه‌کان ڕاپۆرته‌که‌یان ئاماده‌یه. به‌ڵام به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب ده‌بێت چه‌ندین کۆنفڕانس له هه‌موو ئۆرگانه‌کان بکرێت بۆ ئه‌ندامبوونی کۆنگره. ئه‌م کۆنفڕانساتانهش له هه‌موو مه‌ڵبه‌ند و مه‌کته‌به‌کان به‌م کاته که‌مه‌ی که ئێستا به ده‌ستمانه‌وه‌یه ئاسان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه به تێڕوانینی من باشتره که‌وا کۆنگره بخرێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ڵام پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر پێویست ئه‌کات له کاته‌یه ته‌نها پلێنۆمێک بگیرێت. پێتان وایه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و واده‌یه په‌سه‌ند بکات که ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره دیاری کردوووه. هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م پێم کرد من ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیم و پێم باش نییه له‌و کاته‌یه کۆنگره بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتمان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه. مه‌سه‌له‌که ته‌نها کاته. ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌موو کۆنفڕانساتانه له ماوه‌ی که‌متر له ده ڕۆژدا بکرێت. له لایێکی تره‌وه ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌غدا ده‌ڕۆین که هه‌ڵبژاردنێکی زۆر سه‌خت ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به عام متمانه‌یان به حیزبه‌که که‌م بۆته‌وه، حیزبی تازه دروست بوووه، به‌شێک له یه‌کێتی جیا بۆته‌وه و به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن. ئه‌مانه هه‌موو وای کردوووه هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆر دژوار بن. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته به هه‌موومانه‌وه قۆڵی لێی هه‌ڵماڵین و له‌م کاته‌یه کار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م تۆزێک له متمانه‌ی هاووڵاتییان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ ده‌نگدان. وه‌کوو ئاگادارن تا ئێستا 53 بۆ 60 له‌سه‌د له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان کارتیان بۆ ده‌نگدان وه‌رگرتوووه. ئه‌وه‌ش خۆی ئاماژه‌یێکه بۆ دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌که.
* کوردپرێس: ئاماژه‌تان به‌و کێشه و ته‌نگژه‌کانه دا که یه‌کێتی ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه، یه‌ک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کان ململانێی ناوخۆی حیزبییه وه‌کوو ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پێتان وایه ئه‌و ململانێیه به هۆی به‌ریه‌ک که‌وتنی فیکری یان شه‌ڕی مانه‌وه‌یه له پۆست و پێگه‌ی حیزبی؟
- بڵێسه جه‌بار: زیاتر تێڕوانینی جیاوازه بۆ کێشه‌کان. جیاوازیی ئایدیۆلۆژیایی که‌متره. نه‌بوونی سه‌رۆکی به قووه‌ت بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کێشانه.
* کوردپرێس: له هه‌ڵبژاردنی 2013دا ده‌نگی یه‌کێتی به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌و کاته‌دا به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، ڕووی له داکشان کرد. هه‌ندێک له چاودێران وه‌کوو سزادانی ئه‌و حیزبه له لایه‌ن جهماوهڕهکهیهوه لێکیان دایه‌وه. پێتان وایه له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هاتۆته پێشێ، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا چ له هه‌رێمی کوردستان و چ له عێراق هه‌مان شت دووباره بێته‌وه بۆ یه‌کێتی؟
- بڵێسه جه‌بار: ماده‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق تۆزێک جیاوازه. به حوکمی ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ناوچه دابڕاوه‌کانمان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه. به‌شێکی گه‌وره‌ی ده‌نگی کورد له‌و ناوچانه‌وه هاتوووه. ئێستا ئێمه وه‌کوو یه‌کێتی به‌گشتی حیزبه کورده عێراقییه‌کان له بارودۆخێکی ناههموارداین. له ئێستاوه تا هه‌ڵبژاردنه‌کان ماوه‌یێکی زۆر ماوه و ناتوانین پێشبینی بکه‌ین.
* کوردپرێس: له ناوچه‌کانی ماده‌ی 140 یه‌کێتی وه‌کوو لایه‌نی کوردی هه‌میشه ده‌ستی باڵای هه‌بوووه. به‌و ڕووداوانه‌ی 16 ئاکته‌وبر و پاش ئه‌وه ڕاتان له باره‌ی ئهوێیهوه چییه؟ له به‌ر ڕۆشناییی ئه‌وه‌ی که سێ لایه‌نی دیکه‌ی گۆران و کۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی هاوپه‌یمانیی دوکتۆر به‌رهه‌م یه‌ک لیستیان داوه پێتان وایه کاریگه‌ریی هه‌بێت له سه‌ر ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی؟
- بڵێسه جه‌بار: من هیوادارم کورد به هه‌ر شێوازێک بێت له که‌رکووک ده‌نگی یه‌که‌م بێنێته‌وه. ده‌نگ به هه‌ر لیستێک یان هه‌ر حیزبێک یان هه‌ر قه‌واره‌یێک ده‌درێت لای منه‌وه کێشه نییه، چوونکه هه‌ر چۆن بیگریت ئێمه ده‌بێت دواتر خۆمان له به‌غدا ته‌حالوف بکه‌ین لێک نزیکتر بین. بۆیه لای من گرینگه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م له که‌رکووک کورده‌کان ئه‌وه‌نده متمانه‌یان هه‌بێت به حیزبه‌که‌یان بڕۆنه‌وه بۆ به‌غدا. بۆیه پێمان باشه پارتی دیموکراتی کوردستانیش به‌شدار بێت له ڕێککه‌وتنه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی کورد ده‌نگ بهێنێته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی کام حیزب چه‌ند کورسی هێنا.
* کوردپرێس: هاوپه‌یوه‌ند به‌م وڵامه‌ی جنابتان له‌م یه‌ک دوو حه‌فته‌ی دواییدا هه‌وڵێک درا بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌نه کوردییه‌کان به یه‌ک لیست به‌شدار بن، گه‌یشته کوێ؟ ئایا ئه‌نجامێکی هه‌بوو یان گفتوگۆ به‌رده‌وامه؟
- بڵێسه جه‌بار: من ئاگام له‌وه نییه و نوێنه‌ری حیزبه‌کان له‌و دانیشتنه‌دا به‌شدار بوون.
* کوردپرێس: هه‌روا که ئاماژه‌تان پێیدا به‌رهه‌م ساڵح به لیستێکی سه‌ربه‌خۆ جیا بۆته‌وه. چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ش هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌وه، وه‌کوو نه‌وه‌ی نوێ. پێشبینیی به‌ڕێزتان بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان چییه؟
- بڵێسه جه‌بار: ئاماژه‌م پێیدا که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان هێشتا زۆری ماوه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی نۆڤێمبێر ده‌کرێت و ئێستا ناکرێت شرۆڤه‌یێکی ئه‌وتۆ بکرێت. په‌رله‌مانی عێراق ئێستا ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌یه. په‌رله‌مانی عێراق هه‌رچه‌ند کورسی بهێنێت هاوسه‌نگیی هێز له هه‌رێمدا ناگۆڕێت. هه‌ر لایه‌نێک چه‌ند کورسی بهێنێت گرینگه و ئێمه‌ش وه‌کوو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاترین کورسی به‌ده‌ست بهێنین. ئێستا له که‌رکووک یان له هه‌ر شوێنێک. به‌ڵام دواتر ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه له به‌غدا ته‌حالوف بکه‌ین و داکۆکی له هه‌رێم و ئیستحقاقاتی هه‌رێم و مافی هاووڵاتییانی کوردستان بکه‌ین، بۆیه ئێستا په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌یه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان جاری تا مانگی 11 زۆری ماوه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment